ڤایرۆسی كۆرۆنا لە گرتوخانەكانی عیراق بڵاوبوەتەوە

عێراق 05/07/2020


وەزارەتی دادی عیراق هۆشداری دا لە زیاتر بڵاوبونەوەی كۆرۆنا ڤایرۆس بەتایبەت پاش ئەوەی 31 تووشبوو لە گرتووخانەی كەرخ تۆماركرا ، تەئكیدیشی كردوەتەوە تواناكان سنووردارن بۆ روبەروبونەوەی ئەوپاتەیە.
كامل ئەمین بەریوەبەری فەرمانگەی چاكسازی نەوجوانان لە وەزارەتی داد ئاشكرای كردوە فەرمانگەكە لەمانگی شوباتی رابردوەوە ریوشوێنی پێویستی گرتوەتە بەر بەڵام تواناكانیان كەمە بۆ پاراستنی زیندانیەكان لەو نەخۆشیە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد كە تا مانگی ئازاری رابردوو چەند تووشبویەكیان لەنێوان كارمەند و پاسەوانانی گرتوخانەكان تۆماركردوە بەڵام لە ئێستادا نەخۆشیەكە لە نێو زیندانیەكان بڵاوبوەتەوە. 
تەئكیدیشی كردوەتە لە نێو 600 زیندانی گرتوخانەی ناوچەی رەحمانیە كە زیندانیەكان تەمەنیان لەنێوان 18 بۆ 22ساڵە 31 تووشبوو بە كۆرۆنا ڤایرۆس تۆماركراوە و لە ئێستادا رەوشی تەندروستیان جێگیرە 
باسی لەوەش كرد فەرمانگەكەیان بەهەماهەنگی لەگەڵ كەرتی تەندروستی ناوچەی كەرخ پشكنین بۆ زیندانیان دەكەن .
راشیگەیاند: وەزارەتی داد داوای لە شانەی قەیرانەكان كردوە پێویستە پشكنین بۆ سەرجەم زیندانیەكان بكەن وتا ئێستا پشكنین بۆ زیاتر لە 225 زیندانی كراوە .