پەرلەمانتارێكی عیراق: داهاتی دەروازە سنوریەكان لەبودجەی گشتی تۆمارنەكراوە

عێراق 25/05/2020


پەرلەمانتارێك لە فراكسیۆنی فەتح ئاشكرای كردوە ،داهاتی راستەقینەی دەروازە سنوریەكان لە بودجەی گشتی عیراق تۆمارنەكراوەو كە زیاتر لە 10 ملیار دۆلار ساڵانە. 
پەرلەمانتار فازڵ فەتلاوی لە لێدوانێكیدا ئاشكرای كردوە داهاتی راستەقینەی دەروازە سنوریەكان ساڵانە دەگاتە زیاتر لە 10 ملیار دۆلار ، بەڵام بەداخەوە ئەو داهاتە لە بودجەی گشتی عیراق تۆمارنەكراوە.
روونیشیكردوەتەوە لەو بڕە زۆڕە ساڵانە تەنها یەك ملیار دۆلار رادەستی حكومەتی عیراق كراوە و داهاتەكەی تر دەچێتە گیرفانی گەندەڵ كاران و لایەنە دەست رۆشتوەكانەوە
فەتلاوی جەختی كردوە لەسەر پێویستی ئەنجامدانی لێكۆڵینەوەو بوونی دیدگایەكی روون لەلایەن حكومەتی عیراقەوە بۆ چاودێری كردن و بەدوادچوون بۆ كاری مەرزەكان و داهاتە دارایەكانی ئەو مەرزانە.
پەرلەمانتاران وشارەزایانی ئابوری داوایان حكومەتەكەی كازمی كردوە دەسەڵاتی دەوڵەت بەسەر دەروازە سنوریەكاندا بسەپێنێت ،چونكە فاكتەرێكی باش دەبێت بۆتێپەڕاندنی ئەو قەیرانە دارایەیی بەرۆكی عیراقی گرتوە بەهۆی دابەزینی نرخی نەوت كە سەرچاوەی سەرەكی داهاتە لەعیراق.