حكومەتی عیراقی گۆرانكاری لە بەرێوەبەرانی هێڵی ئاسمانی دەكات

عێراق 17/05/2020


حكومەتی نوێی عیراق دوو بەریوەبەری نوێ بۆ كۆمپانیای هێلی ئاسمانی وگەشتی ئاسمانی دادەمەزرێنێت
سەرچاوەیەكی حكومەتی عیراق بڵاویكردوەتەوە بەپێی فەرمانێكی وەزاری زوولەفقار عەبدولحسێن كراوە بە بەریوەبەری گشتی هێڵی ئاسمانی عیراق بە وەكاڵەت لە جێگەی كاپتن كیفاح حەسەن عەبدولجەبار وكاپتن راسپێردراوە بۆ پۆستی بەریوەبەری گشتی گەشتە ئاسمانیەكانی عیراق .
حكومەتی نوێ بەسەرۆكایەتی مستەفا كازمی زنجیرەیەك گۆرانكاری لەپۆستە ئەمنی و وەزاریەكاندا ئەنجامدا لەوانەش گەڕانەوەی فەریق رووكن عەبدولوهاب ساعدی و بەرزكردنەوەی پلەكەی بۆ سەرۆكی دەزگای نەهێشتنی تێرۆر 
دامەزراندنی عەمید یەحیا رەسول وەكو وتەبێژی گشتی فەرماندەی هێزە چەكدارەكانی عیراق لە جێگەی لیوا رووكن عەبدولكەریم خەلەف 
هەروەك كازمی چەندین گۆرانكاری لە وەزیرەكانی داد و دارایی و نەوت و لاوان و وەرزش و روشنبیری و پەروەردەو بازرگانی وگواستنەوەو كۆچ وكۆچبەران ئەنجامدا  
لەلایەكی دیكەشەوە عوسمان غانمی وەزیری ناوخۆی عیراق فەرمانی دەركرد بە لابردنی لیوا نەشئەت خەفاجی لە بەرێوەبەری رەگەزنامەو پاسپۆرتی عیراق و دانانی لیوا ریاز جوندی لە جێگەی خەفاجی