سەرباری راگرتنی گەشتە ئاسمانیەكان فرۆكەیەكی نەفەر هەڵگر دەگاتە عیراق

عێراق 22/03/2020


عەلی بەیاتی ئەندامی كۆمسیۆنی باڵای مافەكانی مرۆڤ لە عیراق رەخنەی توندی گرت لە نیشتنەوەی فرۆكەیەكی نەفەر هەڵگری عیراقی كە لە هیندەوە هاتبوو.
بەیاتی لە تویتێكیدا لە تۆری كۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویكردەوە بەپێی بریاری شانەی قەیرانەكان تا رۆژی 24ی ئازار سەرجەم گەشتە ئاسمانیەكان رادەگیرێت ، بەڵام شەوی رابردوو فرۆكەیەك بە 209 سەرنشینەوە لە وڵاتی هیندستانەوە گەیشتە عیراق لە كاتێكدا تا ئێستا 332 حاڵەتی توشبون بە كۆرۆنا ئاشكرا كراوە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە ئەگەر حكومەت خۆی یاساكان پێشێل بكات ئیتر بۆ چی لۆمەی هاوڵاتیان بكەین.
پاش راگرتنی گەشتە ئاسمانیەكان بە هۆی مەترسی بڵاوبونەوەی پەتای كۆرۆنا ،هێلی ئاسمانی عیراق فرۆكەیەكی رەوانەی هیند كرد بەمەبەستی هێنانەوەی ئەو هاوڵاتییە عیراقیانەی كە لەو وڵاتە گیریان خواردبوو.
.