ژمارەی ئەو نوێنەرانی دەنگ بەحكومەتەكەی عەلاوی دەدەن ئاشكرا دەكرێت

عێراق 20/02/2020


چاودێر: ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەهاوپەیمانی فەتح دووپاتی دەكاتەوە، زیاتر لە 200 ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەنگ بەكابینەكەی عەلاوی دەدەن.

حەنین قەدۆ، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەهاوپەیمانی فەتح رایگەیاندوە:" پشتیوانیەكی بەهێز هەیە بۆ پەسەندكردنی كابینەكەی محەمەد تەوفیق عەلاوی".

رونیشكردوەتەوە:" تاكو ئێستا زیاتر لە 200 ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، لە كۆبونەوەی دوو شەممەی داهاتوو دەنگدانی خۆیان بۆ كابینەی محەمەد تەوفیق عەلاوی دووپاتا كردوەتەوە".

جەختیكردوەتەوە:" هەندێ ناڕەزایەتی و رەخنە هەیە، گفتوگۆكان بەردەوامن بۆ چارەسەركردنی ئەو كێشانە".