باڵیۆزخانەی ئەمریكا لەبەغدا مووشەك باران دەكرێت

عێراق 16/02/2020


سەرچاوەیەكی سەربازی بڵاویكردوەتەوە بەرەبەیانی ئەمرۆ یەكشەممە هێرشی مووشەكی كراوەتە سەر باڵیۆزخانەی ئەمریكا لەبەغدا و تا ئێستاش زیانی ماددی و گیانی هێرشەكە نەزانراوە.
ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویكردەوەتەوە كاتژمێر 3 ونیوی بەرەبەیانی ئەمرۆ چەندین مووشەك ئاراستەی باڵیۆزخانەی ئەمریكا لەبەغدا كراوەو دەنگی چەندین تەقینەوە بەیستراوە پاش هێرشەكە فرۆكەی جەنگی بەئاسمانی ناوچەكەدا سوراوەتەوە ودەنگی ئاگاداركردنەوە لەناوچەی سەوز بیستراوە .
تا ئێستا هیچ لایەنێك بەرپرسیاریەتی خۆی لەهێرشە مووشەكێكی شەوی رابردووی سەر باڵیۆزخانەی ئەمریكا رانەگەیاندوە هەرچەندە واشنتۆن ئێران تۆمەتبار دەكات بەو هێرشانەی كە دەكرێتە سەر باڵیۆزخانەی وڵاتەكەی لە بەغدا.
لەلایەكی دیكەوە سەرچاوەیەكی سەربازی بڵاویكردوەتەوە شەوی رابردوو بارەگای لۆجیستی هێزەكانی حەشدی شەعبی لە شەقامی فەڵەستین لە شاری بەغدا مووشەك باران كراوەو تا ئێستا زیانی گیانی وماددیەكانی ئەو هێرشە نەزانراوە.
لەكۆتایی مانگی تشرینی یەكەمی رابردوو تا ئیستا 19 جار بەمووشەك هێرش كراوەتە سەر باڵێۆزخانەی ئەمریكا لەبەغدا كە چەندین بارەگای سەربازی هێزەكانی ئەمریكا لە خۆدەگرێت.