هێرشكرایە سەر سوپای عیراق

عێراق 13/02/2020


ئێوارەی ئەمڕۆ  لە قەزای ئەبو غرێبی خۆرئاوای بەغدا، بۆمبێكی چێنراو بەهێزەكانی سوپای عیراقدا تەقیەوەو سێ سەرباز برینداربوون. 

 سەرچاوەیەكی ئەمنی رایگەیاندوە:" ئیوارەی ئەمڕۆ لە قەزای ئەبو غرێبی بەغدا بۆمبێك بەهێزەكانی سوپای عیراقدا تەقیوەتەوەو سێ سەرباز برینداربوون.

رونیشكردەوە: " برینەكانیان سەختەو رەوانەی نەخۆشخانە كراون و هێزە ئەمنیەكان دەستیان بەلێكۆڵینەوە كردوە".