گەورەترین كۆمپانیای نەوت بۆ لە كەركوك دەكشێتەوە

عێراق 21/01/2020

یەكێك لە گەورەترین كۆمپانیاكانی بەرهەمهێنانی نەوت لە پارێزگای كەركوك، (بریتش پترۆڵیۆم  BPی بەریتانی)، بەهۆی ناكۆكی لەگەڵ حكومەتی عیراقی سەرجەم كارەكانی هەڵپەساردو بڕیارە بە یەكجاری بكشێتەوە.
(بریتش پترۆڵیۆم  BPی بەریتانی)، گەورە كۆمپانیای بەرهەمهێنانی نەوت لە پارێزگای كەركوك، ئەمڕۆ بەهۆی رێكنەكەوتن لەگەڵ حكومەتی عیراقیدا كارەكانی راگرت، چونكە لە گرێبەستی ئەو كۆمپانیایەدا لەگەڵ عیراق، بڕیاربووە سەرەتا بە بەهای زیاتر لە 100 ملیۆن دۆلار ئامێری نوێ بهێنێت‌و كاربكات بۆ نۆژەنكردنەوەی بیرە نەوتییەكانی كەركوك، تا لە ساڵێكدا توانای بەرهەمهێنانی نەوت بۆ دوو هێندە بەرزبكاتەوە، تازەكردنەوەی گرێبەستەكەیش پەیوەست بوو بە زیادكردنی توانای بەرهەمهێنانەوە، كە ئەوكات بڕێك پارەی لە نرخی نەوتەكە پێدەدرێت و ئەگەر ئەو هەنگاوەشی نەنا خەرجییەكانی بۆ دەگەڕێندرێتەوە

لەلایەكی دیكەیشەوە باس لەوە دەكرێت، لە ماوەی رابردودا كۆمپانیا بەریتانییەكە دەسەڵاتدارانی عێراق‌و وەزارەتی نەوتی ئاگادار كردووەتەوە لە كشانەوەی لە كێڵگە نەوتییەكان كە لە ساڵی 2013دا گرێبەستیان واژۆكردووە و ئێستا گرێبەستەكە كۆتایی هاتووە.