لەپێنج پارێزگا پشووی رەسمی دەبێت

عێراق 19/01/2020


چاودێر: بەهۆی ئاڵۆزیەكانی چەند پارێزگایەكی عیراق، خۆپیشاندانەكان ئاڵۆزیان لێكەوتووەتەوەو بەو هۆیەوە پشووی رەسمی بۆ سبەینێ رۆژی دوو شەممە راگەیەندراوە.

سۆمەریەنیوز بڵاویكردوەتەوە:" ئیدارەی هەر پێنج پارێزگای" واست، بابل، نەجەف، زی قار، دیوانیە"، پشووی رەسمیان راگەیاندوە.

ئاماژە بەوەشدراوە:" لەبەغدا بەچڕی خۆپیشاندانەكان بەڕێوەدەچن و بەو هۆیەوە دوو خۆپیشاندەر كوژراون.