رێكەوتنی عیراق – چین جێبەجێ ناكرێت

عێراق 13/01/2020


چاودێر: شارەزایەكی یاسایی دووپاتی دەكاتەوە رێكەوتنی ستراتیژی نێوان چین – عیراق ناتوانرێت لەئێستادا بچێتە بواری جێبەجێكردنەوە.

عەلی تەمیمی شارەزای یاسایی  لەسەر ئاستی ناوچەكە، رایگەیاندوە:" ئەو رێكەوتنە ستراتیژیەی كەلەنێوان چین – عیراق لەبواری ئابوری  و چەندین بواری تر ئەنجامدراوە، ناچێتە بواری حێبەجێكردنەوە".

دووپاتی كردوەتەوە:"  لەڕووی یاساییەوە لەبەر ئەوەی ستراتیژیە تاكو نەچێتە پەرلەمان و خوێندنەوەو پەسەند نەكرێت نابێت بچێتە بواری جێبەجێكردنەوە".

ئەوەشی وتووە:" هەروەها لەبەر ئەوەی حكومەتی عیراق لەكاتی ئێستادا كار بەڕێكەرە بۆیە جێبەجێكردنی دەسپێردێتە كابینەی داهاتووی حكومەت".

جەختیكردوەتەوە:" لەئێستادا ئەو رێكەوتنە راگیراوەو جێبەجێ ناكرێت".