چاویلكەكەی دوای 51 ساڵ بە170 هەزار ئێرۆ فرۆشرا

جیهان 14/12/2019


ئەستێرەی بەناوبانگی گروپی ڕۆكی بەریتانی ( باتلێس ) و گیتار ژەنی بەناوبانگ جۆن لیلۆن لەدوای 51 ساڵ چاویلكەكەی كە لەكاتی شۆفێریدا بەكاری دەهێنا لەزیادكردنێكی ئاشكرادا بە170 هەزار ئێرۆ فرۆشرا.
ئالان هێرینگ كە شۆفێری تایبەتی گروپەكە بوە لەوسەردەمەدا ڕایگەیاند كە ڕۆژێك جۆن چاویلكەكەی لەكورسی دواوەی ئۆتۆمبێلەكە بیرچوبو منیش هەڵم گرتەوەو دواتر دامەوە ئەویش بەدیاری پێشكەشی كردم ، ئێستا نزیكەی 51 ساڵە ئەو چاویلكەیەم هەڵگرتوەو ئێستاش لەزیادكردنێكی ئاشكرادا فرۆشرا بە170 هەزار ئێرۆ.