هۆكاری گۆرینی فەرماندەی ئۆپراسیۆنەكانی بەغداد ئاشكرا دەكرێت

عێراق 09/12/2019

ئەمرۆ دووشەممە فەریق رووكن عوسمان غانمی سوپاسالاری عیراق هۆكاری راسپاردنی لیوا رووكن عەبدولحسێن تەمیمی بەفەرماندەی ئۆپراسیۆنەكانی بەغدای روونكردەوە. بەڵام بەشێک لە میدیاکانی عێراق هۆکارەکەی بۆ ئەوە دەگەڕێنەوە کە ئۆپەراسیۆنەکانی بەغداد لە کاتی رزگارکردنی خۆپیشاندەرەکانی کوشتارگەکەی سنەک و خەلانی، ئەو قسانەیان بڵاوکردەوە کە حیزبوڵای عێراقیان بە ئەنجامدەری کوشتارگەکە تۆمەتبار کردبوو. هەر لەبەر ئەمەش فەرماندەی هێزەکەیان گۆڕیوە.

لەوبارەیەوە فەریق رووكن عوسمان غانمی لە راگەیاندراوێكدا بڵاویكردەوە بەهۆی تێكچوونی باری تەندرووستی فەریق رووكن قەیس خەڵەف رەحیمە فەرماندەی ئۆپراسیۆنەكانی بەغدا و ورەگرتنی یەك مانگ مۆڵەت بەمەبەستی چارەسەركردن و پشوودان لیوا رووكن عەبدولحسین راسپێردرا پۆستی فەرماندەی ئۆپراسیۆنەكانی بەغدا وەرگرێت تا باری تەندرووستی فەریق رووكن قەیس خەلەف چاكدەبێتەوەو دەگەرێتەوە سەركارەكەی خۆی.
رۆژی یەكشەممە دەسەڵاتدارانی عیراق قەیس محەمەداویان لە پۆستەكەی بەخشی بەهۆی تێكچوونی باری تەندروستیەوەو داواكرا عەبدولحسێن تەمیمی پۆستی فەرماندەی ئۆپراسیۆنەكانی بەغدا بەرێوەببات.