ئێران و ئەمریكا دیل بەدیل دەكەن

جیهان 08/12/2019


ئاژانسەكانی هەواڵی ئەمریكا ڕایانگەیاند كە دۆناڵدترەمپی سەرۆكی ئەمریكا ڕەزامەندی خۆی نیشانداوە بۆگۆڕینەوەی بەندكراوێكی ئێرانی بەرانبەر بەندكراوێكی ئەمریكی پڕۆسەكەش كەمێك لەمەوبەر ئەنجامدراوە.
ئاژانسەكان ڕاشیانگەیاندوەكە هەردو بەندكراوە ئێرانی وئەمریكیەكە لەگۆڕینەوەیەكی ئاشكرادا تەسلیمی بەرپرسانی هەردو وڵات كراونەتەوەو ئێستا هەردو بەندكراوەكە ئازادن.
ئاشكراشیانكردوە كە بەندكراوە ئەمریكیەكەی كە بەڕەگەز چینیە بەناوی خیو وینگ ماوەی 3 ساڵە بەتۆمەتی سیخوڕیكردن بۆ ئەمریكا لەئێران دەستگیركراوە ئەمڕۆ لەگۆڕینەوەیەكی ئاشكرادا بەرانبەر زانایەكی ئێرانی بەناوی مەسعود سلێمانی كە ئەویش ماوەیەكی زۆرە لەئەمریكا دەستگیركراوە گۆڕدراوەتەوەو بەئامادەبونی بەرپرسانی هەردو وڵات پڕۆسەكە ئەنجامدراوە.
محەمەد جەواد زەریفیش خۆشحاڵی خۆی بۆ ئەنجامدانی پڕۆسەكە ڕاگەیاند و دەڵێت ئێستا هەردو هاوڵاتی بەخانەوادەكانیان شادبونەتەوە.