وەرزش

ڤیدیۆ : لە لەندەن بەچەقۆ هێرش دەكرێتە سەر مەسعود ئۆزێل

07/11/2019


وەك لەگرتە ڤیدیۆیەكەدا دەردەكەوێت كە لەلەندەن دو كەس بەسواری ماتۆڕسكیل دێنە بەردەم یاریزان مەسعود ئۆزێل و هاوڕێكەی بەناوی سید كولاسیناك كەهەردوكیان ئێستا بۆیانەی ئارسناڵ یاریدەكەن ، دەیانەوێت بەچەقۆ هێرشیان بكەنەسەر بەڵام بەبێئەوەی زێانیان پێبگات لەلایەن ناوبراوانەوە لێیان دێنە دەست و پەلاماردەرەكانیش لەشوێنی ڕوداوەكە هەڵدێن و دواتر لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیر دەكرێن .
پۆلیسی لەندەنیش لەسەر ڕوداوەكە ڕایگەیاندوە كە هەردو تاوانباران ئاشلی سمیس و جۆردان نورسوفر كە ئەنجامدەری پەلامارەكەن و  دەستگیركراون و بەم نزیكانە ڕەوانەی دادگا دەكرێن و سزای خۆیان وەردەگرن.
 

no