پاریس سانجێرمان شوێنگرەوەی كلیان مباپی دیاریدەكات

وەرزش 15/03/2022

بۆ جێگرەوەی كلیان مباپی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی خوازیارە هاوینی داهاتودا گرێبەست لەگەڵ ئەستێرەیەكی یانەی میلانی ئیتاڵی واژۆ بكات، چونكە تا ئێستا مباپی گرێبەستەكەی لەگەڵ پاریس نوێ‌ نەكردۆتەوەو هیچ گفتوگۆیەكیشی لەو بارەیەوە نەكردوە كە هاوینی داهاتو دەتوانێت بە گرێبەستێكی سەربەست پاریس بەجێبهێڵێت.
رۆژنامەی لاگازیتا دیللو سپۆرتی ئیتاڵی رایگەیاند، یانە فەڕەنسیەكە بڕی 70 ملیۆن یۆرۆی بۆ ئەستێرەی پورتوگالی رافائیل لیاو، یاریزانی یانەی میلانی ئیتاڵی ئامادە كردوە.
لەگەڵ ئەوەی یانە ئیتاڵیەكە بەنیاز نیە دەستبەرداری ئەو یاریزانە بێت، رافائیل لیاویش حەزناكات میلان جێبهێڵێت، چونكە گرێبەستەكەی لە هاوینی 2024 كۆتایی دێت.