میسی، ماڵئاوایی لە پاریس دەكات

وەرزش 15/03/2022


دوای چونە دەرەوەی یانەی پاریس سانجێرمان لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپاو، ناڕەزایی زۆری هاندەرانی یانەی پاریس سانجێرمان هوتافكێشان دژی چەند ئەستێرەیەكی یانەكە، بەتایبەتی لە یاری خولی لیگا وەن بەرامبەر بۆردۆی فەڕەنسی، لە ئێستادا ئەستێرە ئەرژەنتینیەكە بیر لە جێهێشتی پاریس سانجێرمان دەكاتەوە. 
جیرارد رۆمیرو رۆژنامەنوسی ئیسپانی رایگەیاند، باوكی میسی پەیوەندی كردوە بە یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانیەوە بۆ دۆزینەوەی رێگە چارەیەك سەبارەت بە گەڕانەوەی كوڕەكەی بۆ نێو یاریگای كامپ نو.
راپۆرتە وەرزشیەكانیش باس لەوە دەكەن، میسی بە هیچ شێوەیەك هەست بە ئارامی ناكات لە یانە پاریسیەكەو خوازیارە بە زوترین كات و لە كۆتایی وەرزدا یانە فەڕەنسیەكە جێ‌ بهێڵێت.
گرێبەستی میسی لەگەڵ یانە پاریس سانجێرمان تا هاوینی 2023 و، پێویستە سەرەتا بە رەزامەندی هەردوولایان گرێبەستە هەڵوەشێتەوە دواتر ئەو یاریزانە روبكاتە یانەی بەرشەلۆنە یان هەر یانەیەكی تر كە خۆی دەیەوێت.