عادل عەبدولمەهدی پێکهێنانی لیژنەیەکی لەسەر خۆپیشاندانەکان ڕاگەیاند
عێراق 12/10/2019
چاودێر
عادل عەبدولمەهدی،
سەرۆکوەزیرانی عێراق و فەرماندەی هێزە چەکدارەکانی عێراق پێکهێنانی لیژنەیەکی
لەسەر ڕووداوی خۆپیشاندانەکانی عێراق پێک هێنا تا ڕاستی و درووستیی سەبارەت بەو
ڕووداوانە دەست بکەوێت.
ئەمڕۆ شەممە عادل
عەبدولمەهدی پێکهێنانی ئەو لیژنەیە ڕاگەیاند و لە بەیاننامەیەکدا دەڵێت: لیژنەکە
لە وەزارەتە پەیوەندیدارەکان و لایەنە ئەمنییەکان و نوێنەرانی ئەنجوومەنی باڵای
دادوەری و پەرلەمان و کۆمیسیۆنی مافەکانی مرۆڤ پێک هاتووە.
دەشڵێت: لیژنە بۆ دەستختنی
ئەنجامی درووستە لەسەر خۆپیشاندانەکان و هەروەها ڕەوانەکردنی تاواناباران بۆ
بەردەم دادگا و سەپاندنی سزای دادپەروەرانە بەسەریاندا.
لە سەرەتای ئەم مانگەدا
زنجیرەیەک خۆپیشاندان لە شار و شارۆچکە جیاوازەکانی عێراق ڕوویان دا و کوژرانی ١٠٠
خۆپیشاندەری لێ کەوتەوە.