خۆپیشاندەرانی زیقار سەرجەم بارەگا حزبیەكانی دەسوتێنن

عێراق 06/10/2019


سەرچاوەیەكی ئەمنی بڵاویكردەوە لە خۆپیشاندانەكانی شەوی رابردووی پارێزگای زیقار قوربانی لێكەوتوەتەوە.
بەگوێرەی سەرچاوەكە خۆپیشاندانەكانی شەوی رابردووی پارێزگای زیقار برینداربوونی 14كەسی لێكەوتوەتەوە كە 3 لەبریندارەكان كارمەندی هێزەكانی ئاسایشن.
خۆپیشاندەران بڵاویانكردوەتەوە هیچ بارەگایەكی حزبی یان لەشارەكەدا نەهێشتوە وسەرجەم بارەگا حزبیەكانی ئەو شارەیان سوتاندوە.
بەگوێرەی هەواڵ خۆپیشاندەران بارەگای سەریا خوراسانی یان سوتاندوە كە یەكێكە لە گرووپەكانی سەر بە حەشدی شەعبی هەروەك بارەگای رێكخراوی بەدر بەسەرۆكایەتی هادی عاممری و بارەگای عەسائیب ئەهل لحەق بەسەرۆكایەتی قەیس خەزعەلی و بارەگای حزبی دەعوە بەسەرۆكایەتی نوری مالكی و ماڵی خالد ئەسەدی پەرلەمانتاری پێشووی عیراق و بارەگای حزبی شیوعی و حزبی فەزیلەو ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی و رەوتی حیكمەیان لە شارەكە سوتاندوە.