راكیتیچ: یاری بۆ یانە عەرەبیەكان ناكەم

وەرزش 26/09/2019

رۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی بڵاویكردەوە، ئیڤان راكیتیچی كراواتی و ئەستێری هێڵی ناوەڕاستی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی لە چەند رۆژی رابردودا چەند بۆندێكی لە یانەكانی قەتەرەوە پێگەیشتوە. 
لەگەڵ ئەوەدا هاوینی رابردودا یانە كەتەلۆنیەكە زۆر هەوڵیدا ئەو یاریزانە كرواتیە بە گرێبەستی یانەی یۆڤانتۆسی  ئیتالی قایل بكات، بەڵام دواجار نەگەیشتنە رێكەوتنی كۆتایی. 
رۆژنامەی سپۆرت وتیشی، لە ئێستادا ئەو یاریزانە كرواتیە چەندین بۆندی لە یانەكانی قەتەرەوە پێگەیشتوەو بەنیازن لە گواستنەوەكانی زستانەدا لە 30 كانونی یەكەم داهاتو ئەو یاریزانە ببنە ریزەكانیانەوە.
رۆژنامەكە زانیویەتی ئەو یاریزانە كرواتیە بەهەمو شێوەیەك رەدی دەكاتەوە لە یاریگاكانی ئەوروپا بچێتە دەرەوە بۆ یاریكردن بەتایبەتی یانەكانی كەنداوی عەرەبی.
ئەو یاریزانە لەلایان هەریەكە لە یانەكانی یۆڤی ئیتاڵی و یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسی ئیتالی گرنگی زۆر بەتواناكانی دەدرێت و بەردەوام لەسەر هێڵن بۆ گواستنەوەی.