ساڵی داهاتوو ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان چین و عیراق 500 ملیار دۆلار تێدەپەڕێنێت

عێراق 22/09/2019

10


بابان – ئاژانسەكان:

راوێژكارێكی ئابوری سەرۆكوەزیرانی عیراق لەمیانەی سەردانەكەی (عادل عەبدولمەهدی)، رایدەگەیەنێت قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان عیراق و چین لەماوەی 10 ساڵی داهاتودا دەگاتە زیاتر لە 500 ملیار دۆلار .
(عبدالحسین هنین)، قەبارەی ئاماژە بۆ ئەوەش دەكات كە ئاڵوگۆڕی بازرگانی سیستماتیك كراو لەنێوان عیراق و چین دا لەمەودوا دەچێتە قۆناغێكی دیكەو تا 10 ساڵی ئایندە درێژە دەكێشێت و دەگاتە 500 ملیار دۆلار و زیاتریش.
پاش ئەوەی رۆژی 19-9-2019 لەلایەن عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانەوە شاندێكی باڵا پێكهێنرا بۆ سەردانی وڵاتی چین، ژمارەیەك گرێبەست و لێكتێگەیشتن لەبوارەكانی فێركردن و گواستنەوەی پیشەسازی و كشتوكاڵ‌و هەندێك سێكتەری دیكەدا لەنێوان هەردوو وڵات واژۆ كرا.
میدیاكانی عیراق سەردانی ئەوشاندە عیراقییە بۆ وڵاتی چین و واژۆكردنی ئەو گرێبەست و لێكتێگەیشتنانە، بە گرنگ ئەژماردەكەن كە بۆ 10 ساڵی داهاتوو وڵاتی چین بتوانێ لەهەندێك سێكتەری بازرگانی و كشتوكاڵی و گواستنەوەو فێركردندا رۆڵی گەورە لە پێشخستن و بوژانەوەی عیراق ببینێت.

سەرچاوە: سایتی (صوت العراق)