جموجۆڵی سیاسی دژی حكومەتەكەی عەبدولمەهدی دەستپێدەکات

عێراق 22/09/2019


ئەمرۆ یەكشەممە بەها ئەعڕەجی جێگری سەرۆك وەزیرانی عیراق رایگەیاند: جموجۆڵێكی سیاسی لەدژی حكومەت دەست پێدەكات لەپاش گەڕانەوەی سەرۆك وەزیرانی عیراق لەچین. 
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد جموجۆڵەكان لەلایەن دوو تیمەوە سەرۆكایەتی دەكرێت.
روونیشیكردوەتەوە تیمی یەكەم بریتین لە نەیاران و ركابەرەكانی كە دەیانەوێت عەبدولمەهدی لە حكومەت شكست بهێنێت. 
راشیگەیاند: ئەو جموجۆڵە كاتێك دەست پێدەكات گەر سەردانەكەی سەرۆك وەزیرانی عیراق سەركەوتنی بەدەستهێناو بەرهەم داربێت سەردانەكە.
وتیشی تیمی دووەم كاتێك جموجۆڵەكانیان دەستپێدەكات گەر سەرۆك وەزیرانی عیراق سەردانەكەی شكستخواردوو بێ بەرهەم بێت.
جەختیشی كردەوە رۆژانی داهاتوو رۆژانی لە دایكبونی قەیرانی سیاسی دەبێت لەعیراق.