توركیا 80 پارچە شوێنەواری دزراوی عێراق دەگەڕێنێتەوە

عێراق 22/09/2019



هەردوو حكوومەتی عێراق و توركیا رێككەوتنێك لەبارەی شوێنەواری عێراقەوە، واژۆ دەكەن. 
دوێنی  21-9-2019، وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە بەیاننامەیەكدا، رایگەیاندووە، بەپێی رێككەوتنەكە، توركیا 80 پارچە شوێنەواری دزراوی عێراق، دەگەڕێنێتەوە.
رێككەوتنەكە لەلایەن حەسەن جەنابیی باڵیۆزی عێراق لە ئەنقەرە و جێگری وەزیری رۆشنبیریی توركیا واژۆ كراوە. هەروەك وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاندووە، 80 پارچە شوێنەوارەكە، كە لەمۆزەخانەی هاتای لە توركیا پارێزراون، لە چەند رۆژی داهاتوودا دەگەڕێندرێنەوە عێراق.