وەرزی داهاتو گرێبەستی 25 یاریزان لەگەڵ یانەكانیان كۆتایی دێت

وەرزش 11/09/2019

بەهۆی ئەوەی وەرزی داهاتو 25 یاریزانی جیهانی كۆتا وەرزیانە لەگەڵ یانەكانیان و دەتوانن ئازادانە بۆ هەر یانەك بڕۆن،  پێدەچێت هاوینی داهاتو بۆ یانەكان وەرزێكی ئاسان نەبێت و لەگەڵ گەرمای هاوینی 2020 كێبەركیێ‌ و ململانێی یانەكان بۆ تۆكمەكردنی پێكهاتەكانیان زیاتر بێت.
پێگەی ئەلیكترۆنی ترانسفیر ماركێتی تایبەت بە بواری دارایی تۆپی پێ‌ رایگەیاند، لە نێو ئەو 25 یاریزانەدا یانزە یاریزانیان نرخیان نیو ملیۆن یۆرۆیە، و لەناو لیستەكەشدا كریستیان ئیریكسنی ئەستێرەی تۆتنهامی تێدایە، كە هاوینی رابردو هەریەكە لە یانەكانی ریاڵمەدریدو مانشستەر یونایتدو یوڤانتۆس و ئینتەر میلان كێبەركێیان بو بۆ بەدەستهێنانی تواناكانی، و لە ئێستادا نرخی بازاڕی ئەو یاریزانە 100 ملیۆن یۆرۆیە. بەپێی پێگەی ترانسفیر ماركێت.
لیستی ناوی ئەو یاریزانانەی ساڵی دەتوانن داهاتو بەخواستی خۆیان و ئازادانە بچنە هەر یانەیەك، یان بە گرێبەستێكی نوێ‌ بۆ چەند ساڵێكی تر لەگەڵ یانەكانیان نوێ‌ دەكەنەوە لەگەڵ نرخی بازاڕی ئێستای یاریزانەكان بەپێی پێگەی ترانسفیر ماركێت:
1-دانیماركی: كریستیان ئیریكسن یاریزانی تۆتنهام هۆتسبێر (100 ملیون یۆرو).
2-ئیسپانی، دیڤید دی خیا گۆڵپارێزی مانشستەر یونایتد (65 ملیون یۆرو)
3-بەرازیلی: ویلیان یاریزانی چێڵسی (40 ملیۆن یۆرو).
4-ئۆرۆگوای، ئیدینسون كاڤانی یاریزانی پاریس سان جێرمان (40 ملیۆن یۆرو).
5-بەلژیكی، توبی ئالدێرفێریلد یاریزانی تۆتنهام هۆتسبێر (40 ملیۆن یۆرو).
6-ئینگلیزی، كالوم هۆدسون ئودوی یاریزانی چێڵسی (35 ملیۆن یۆرو).
7-سربی، ستیڤان سافیتچ یاریزانی ئەتلەتیكۆ مەدرید (35 ملیۆن یۆرو).
8-ئوسكوتلەندی، ریان فریزر یاریزانی پورنمۆس (30 ملیۆن یۆرو).
9- بەلژیكی، تۆماس مونیە یاریزانی پاریس سان جێرمان (30 ملیۆن یۆرو).
10-الكامیرونی جویل ماتیب یاریزانی لێڤەرپول (30 ملیۆن یۆرو).
11-سربی، نیمانیا ماتیتچ یاریزانی مانشستەر یونایتد (30 ملیۆن یۆرو).
12-بەلژیكی، یان فیرتونخن یاریزانی تۆتنهام هۆتسبێر (28 ملیۆن یۆرو).
13-ئیگواری، ئیریك بایی یاریزانی مانشستەر یونایتد (25 ملیۆن یۆرو).
14-پرتوگالی، رافائیل جیریرو یاریزانی بوروسیا دورتمۆند (25 ملیۆن یۆرو).
15-ئەڵمانی، ماریو گۆتزە یاریزانی بوروسیا دورتمۆند (25 ملیۆن یۆرو).
16-ئیسپانی، ناتشو یاریزانی ریاڵمەدرید (25 ملیۆن یۆرو).
17-بەلژیكی، دریس میرتینز یاریزانی ناپۆلی (25 ملیۆن یۆرو).
18-فەڕەنسی بلیز ماتویدی یاریزانی یوڤانتۆس (22 ملیۆن یۆرو).
19-ئیسپانی، پیدرۆ رودریگێز یاریزانی چێڵسی (20 ملیۆن یۆرو).
20-ئیسپانی، خوسیە ماریا كالیخون یاریزانی ناپۆلی (20 ملیۆن یۆرو).
21-ئیتاڵی، جیاكومو بونافینتورا یاریزانی میلان (20 ملیۆن یۆرو).
22- ئیسپانی، دیڤید سیلڤا یاریزانی مانشستەر سیتی (20 ملیۆن یۆرو).
23-كرواتی، لوكا مودریتچ یاریزانی ریاڵمەدرید (20 ملیۆن یۆرو).
24-كۆڵۆمبی خوان كوادرادو یاریزانی یوڤانتۆس (18 ملیۆن یۆرو).
25-فەڕەنسی ئۆلیفیە جیرو یاریزانی چێڵسی (15 ملیۆن یۆرو).