ئێوارەخوانێك بۆ میسی و كریستیانۆ

وەرزش 10/09/2019

پایتەختێكی ئەوروپی پێشنیاری ئێوارە خوانێك بۆ كریستیانۆ و میسی دەكات، شاری فیلینوسی پایتەختی لیتوانیا ئامادەی خۆی نیشانداوە میوانداری ئێوارە خوانێك بۆ هەردو ئەستێرەی جیهانی تۆپی پێ‌ كریستیانۆ رۆناڵدۆی پورتوگالی و لیۆنێل میسی ئەرژەنتینی رێكبخات. گەر خۆیان خواستی ئەو كارەیان هەبێت.
خاوەنی پێشنیارەكە ریمیگیوس سیماسیوسی سەرۆكی شارەوانی فیلنیوسی پایتەختی لیتوانیا بە میدیاكانی راگەیاند: ئێمە ئامادەین پێشوازی لەو دو یاریزانە ناودارەی جیهانە بكەین بۆ ئەوەی ئێوارە خوانێكیان لە گرانبەهاترین ریستۆرانتی پایتەختدا بۆ ئامادە بكرێت و شوێنێكی تایبەتیان بۆ دابنرێت.
ئەو پێشنیارەی سەرۆكی شارەوانی پایتەختی لیتوانیا دوای لێدوانێكی كریستانۆ رۆناڵدۆ هات كاتێك لەلای میسیەوە دانیشتبوو لە كاتی دیاریكردنی باشترینەكانی ئەوروپاو راكێشانی تیروپشكی پاڵاوتنی یاریەكانی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا لە ئیمارەی مۆناكۆ لە فەڕەنسا لە 29 مانگی رابردو. كریستانۆ رایگەیاندبوو لەگەڵ ئەوەدا من و میسی كێبەركێیەكی توند لەنێوانماندا هەیە، بەڵام تا ئێستا ئێوارە خوانێكمان پێكەوە نەبوە.