له‌كاتی هه‌وڵدان بۆ فرۆشتنی كچێك ده‌ستگیركرا

عێراق 22/08/2019


چاودێر: له‌رۆژهه‌ڵاتی به‌غدا، بازرگانێكی مرۆڤ ده‌ستگیركرا، كه‌ ویستبووی كچێك بفرۆشێت.

لیوا سه‌عد موعن وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عیراق رایگه‌یاندوه‌:" مه‌فره‌زه‌كانی هه‌واڵگری تاوان، سه‌ربه‌ هه‌واڵگری وه‌زاره‌تی ناوخۆی عیراق، دوای وه‌رگرتنی زانیاری و چاودێری ورد، ئه‌مڕۆ بازرگانێكی فرۆشتنی مرۆڤیان له‌رۆژهه‌ڵاتی به‌غدا ده‌ستگیركردوه‌".
رونیشكردوه‌ته‌وه‌:" ئه‌و بازرگانه‌ له‌كاتی مامه‌ڵه‌كردن و هه‌وڵدان بۆ فرۆشتنی كچێك ده‌ستگیركراوه‌".