واشنتۆن تۆمەتەكانی حەشدی شەعبی رەتدەكاتەوە

عێراق 22/08/2019


ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا تۆمەتەكانی حەشدی شەعبی رەتكردەوە سەبارەت بە یارمەتیدانی ئیسرائیل بۆ بوردومانكردنی چەند پێگەیەكی حەشدی شەعبی لەعیراق. 
هاوپەیمانی نێودەوڵەتی كە ئەمریكا سەرۆكایەتی دەكات لە راگەیاندراوێكدا بڵاویكردەوە نێردەی ئەمریكا لەعیراق تەنها ئەركی یارمەتیدانی هێزە ئەمنیەكانی عیراقە لە چوارچێوەی سەركەوتنی دوور مەودا بەسەر رێكخراوی تێرۆریستی داعش دا 
جەختیشی كردوەتەوە هێزەكانی هاوپەیمانی نێو دەوڵەتی بە رەزامەندی و بەگوێرەی یاساو رێنمایەكانی عیراق كاردەكات لەسەر خاكی ئەو وڵاتە.
شۆن روبرتسون وتەبێژی پنتاگۆن بڵاویكردەوە ئەمریكا لەو زنجیرە تەقینەوانەی كە چەند پێگەیەكی حەشدی شەعبی كردبوە ئامانج تێوە نەگلاوە گوایە هێرشی ئاسمانی بیگانە بوە.
تەئكیدیشی كردەوە بوونی هێزەكانی ئەمریكا لە عیراق بۆ یارمەتیدانی هەوڵەكانی حكومەتە لە دژایەتیكردنی داعش 
و تیشی ئێمە پشتیوانی لەسەرەوەری عیراق دەكەین و پابەندین بە رێنمایەكانی حكومەتی عیراق لە بەكارهێنانی كایەیی ئاسمانی ئەو وڵاتە.
جەمال جەعفەر ئال ئیبراهیم ناسراو بە "مەهدی موهەندیس" جێگری سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی ئەمریكای بەوە تۆمەتبار كرد كە چوار فرۆكەی بێفروكەوانی ئیسرائیلی هێناوەتە كایەی ئاسمانی عیراق بەمەبەستی بۆردومانكردنی جبەخانەكانی سەر بەحەشدی شەعبی.