حه‌شدی شه‌عبی ئه‌مریكا تۆمه‌تبار ده‌كات
عێراق 21/08/2019
چاو‌دێر: دوای ته‌قینه‌وه‌ی چه‌ند كۆگایه‌كی چه‌ك وته‌قه‌مه‌نی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له سڵاحه‌دین و ئه‌نبارو به‌غدا، فه‌رمانده‌یه‌كی باڵای حه‌شدی شه‌عبی ئه‌مریكا به‌و كاره تۆمه‌تبار ده‌كات.
ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیش جێگری ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی له‌عیراق رایگه‌یاندوه:" زانیاری ورد‌و ته‌واومان لایه ئه‌مریكا له‌ڕێگه‌ی 4 فڕۆكه‌ی سیخوڕی بێ فڕۆكه‌وانی ئیسرائیلیه‌وه بۆردومانی كۆگای چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیه‌كانی كردوین".
رونیشكردوه‌ته‌وه:" ئه‌و فڕۆكه‌وانه له‌ڕێگه‌ی ئازه‌ربایجانه‌وه ره‌وانه‌ی ناوچه‌كه كراون و ئامانجی ئه‌مریكاو ئیسرائیل جێبه‌جێ ده‌كه‌ن".
باسی له‌وه‌شكردوه:" ته‌واوی زانیاریه‌كانمان له‌سه‌ر جۆری فڕۆكه‌و ساتی هاتن و بۆردومانی كۆكردوه‌ته‌وه.
جه‌ختیكردوه‌ته‌وه:" له‌مه‌ودوا هه‌ر فڕۆكه‌یه‌ك به‌بێ مۆڵه‌تی حكومه‌تی عیراقی به‌سه‌ر سه‌ربازگه‌كانماندا بسورێته‌وه ده‌یپێكین و رێگه‌ی پێناده‌ین.