گواردیۆلا، رەخنە لە داوەرانی ڤار دەگرێت

وەرزش 18/08/2019

دوای یەكسانبونی لەگەڵ یانەی تۆتنهام لە گەڕی دوەمی خولی ئینگلیزی، راهێنەری یانەی مان سیتی پیپ گواردیۆلا بێزاری زۆر دەربڕی لە هەژمارنەكردنی گۆڵی سێهەمی یانەكەی كە لەلایەن گابرێل جیسۆسەوە لە خولەكی 93 یاریەكە تۆماركرا. راشیگەیاند، پێویستە داوەرانی ڤار بەشێوەیەكی باشترو ورتر لە تۆمارە ڤیدیۆییەكان بڕوانن و كاری لەسەر بكەن،  وتیشی: ئەمە دوەم جار یانەكەمان روبەڕوی ئەم پێشهاتانە دەبینەوە بەراستی ئەمە كارێكی زۆر ئەستەمە، لەبەر ئەوەی پێشتر تۆپ بەردەستی ئیمریك لاپۆرتی یاریزانی مان سیتی كەوتبوو، بۆیە داوەری گۆڕەپان دوای گفتوگۆكردن لەگەڵ داوەرانی ڤار گۆڵەكەی مان سیتی رەتكرایەوە.