كێشەی نێوان گۆڵكاری مۆندیالی خانمان و ترەمپ پەرەدەسێنێت

وەرزش 13/07/2019


ئەستێرەی هەڵبژاردەی تۆپی پێی خانمانی ئەمریكا رایگەیاند، لە كاتی بانگهێشتنامەی ترامپ بۆ كۆشكی سپی من وەڵامی نادەمەوەو پشتگوێی دەخەم و دڵنیاشم زۆرێك لە یاریزانەكان هەمان بۆچونیان هەیە.
ئاژانسی سی ئێن ئێن بڵاویكردەوە، كە رابینوی گۆڵكاری خولەكە رایگەیاندوە، لەكاتی بانگهێشتنامەی سەرۆكی ئەمەریكی بۆ كۆشكی سپی من ناچمە ئەو پێشوازییەو زۆرێك لە یاریزانەكانیش بڕیارە نەچنە ئەو مەراسیمە، وتیشی، ئەو سەردانە هیچ مانایەكی نیە، رابینوی جگە لەوەی یاریزانی هەڵبژاردەی تۆپی پێی خانمانی ئەمریكایە چالاكوانێكی سیاسیشە، زۆرێك لە لێدوانەكانی دژی سیاسەتەكانی سەرۆكی ئەمریكایە.
رابینۆ، لەكاتی یاریەكانی هەڵبژاردەی وڵاتەكەی لە فەڕەنسا بەهیچ شێوەیەك نەسرودی نیشتمانی وڵاتەكەی وتەوەو نە دەستیشی لەسەر دڵی دادەنا، بۆیە ئەم رەفتارەی رابینوی مشتومڕی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا، سەرۆكی ئەمریكاش ئەو رەفتارەی بەبێ‌ رێزی بەرامبەر بە نیشتمان لەقەڵەمد، ئەمەش بۆ یەكەمجارە گرژی  دەكەوێتە نێوان ترامپ و خانمە یاریزانێك، و لێدوانی توند بەرامبەر بە یەكتری بەكار بهێنن.
جامی جیهانی خانمانی 2019، كە لە چەند رۆژی رابردودا لە فەڕەنسا كۆتایهات، و تێیدا خانمانی ئەمریكا بونە خاوەنی جامەكەو بە ئەنجامی دو گۆڵی بێ‌ بەرامبەر لە هەڵبژاردەی هۆڵەندایان بردەوە.