ئەلڤێس، دەچێتەوە خولی ئیتاڵی

وەرزش 25/06/2019


دوای كۆتایهاتنی بۆندەكەی دانی ئەلڤێس لە یانەی پاریس سانجێرمان زۆرێك لە یانە ئەوروپیەكان خۆیان مەڵاسداوە بۆ ئەوەی بە دەستوارەیەكی كەم ئەو یاریزانە بكەنە نێچیری خۆیان.
گۆڤاری فرانس فتبۆڵی ئیتالی بڵاویكردەوە، ئەنتۆنیۆ كۆنتی راهێنەری یانەی ئینتەر میلانی ئیتالی كە ئەمساڵ ئەركی راهێنەری یانەكەی گرتۆتە دەست داوای لە ئیدارەی یانەكەی كردووە بە زوترین كات گرێبەست لەگەڵ ئەلڤێس ئەنجام بدەن. رەنگە ئەو یاریزانە رەزامەندی لەسەر ئەو بۆنەدە دەرببڕێت، چونكە پێشتر ئەلڤێس رایگەیاندوە، كە زۆر دڵخۆش بوە كاتێك لە خولی ئیتالیا لە ریزی یانەی یوڤی یاریكردوەو خوازیاریشە بگەڕێتەوە بۆ خولی ئیتالیا.