نیمار، بەشوێن سێبەری میسیدا دەگەڕێت

وەرزش 22/06/2019


بەپێی راپرسیەكی رۆژنامەی مۆندۆ دیبورتیڤۆ ئیسپانی سەبارەت بە گەڕانەوەی ئەستێرەی بەرازیل نیمار داسیلڤا بۆ كامپ نۆ، جارێكی تر ئەو یاریزانە روبەڕوی دەرئەنجامێكی ناخۆش كردۆتەوەو تێیدا هاتووە بەرێژەی 71.2% هەوادارانی یانەكە پێیان باش نییە بگەڕێتەوە، تەنها 28.8% رەزامەندیان بەرامبەری نیشانداوە، ئەمەش دەرگایەكی ئاڵۆزی تر دەكاتەوە، چونكە هەمو هەوڵێكی ئەو یاریزانە بۆ ئەوەیە بێتەوە نێو یاریگای كامپ نۆ، لە ئێستادا نیمار زۆر بێزار بوە لەو رەفتارانەی لە یانە فەرەنسیەكە لەگەڵیدا دەكرێت، پێیشی وایە گواستنەوەی لە بەرشەلۆنە بۆ پاریس هەڵەیەكی كوشندە بوەو ئاستی جەماوەری زۆر لەدەستداوە.
لەبیرمان نەچێت لە ئێستاشدا یانە ئیسپانیەكە دەیەوێت، بە گەڕانەوەی نیمار هەندێك لە گوشارەكانی سەرخۆی كەمبكاتەوەو وەك شاردنەوەی  ئەو بۆندانەی لە رابردودا ئەنجامیداوە بەبێ‌ ئەوەی یانەكە هیچ سودێكی لـێ‌ ببینێت و خوازیاری رۆیشتنی راهێنەری یانەكە لەلایەن جەماوەری یانەكە. 
جێی وەبیرهێنانەوەیە، لە ئابی 2017 كاتێك نیمار بە بۆندێكی خەیاڵی 222 ملیۆن یۆرۆ رویكردە یانەی پاریس سانجێرمان بۆ ئەوەی پرۆژەی یانەكە تەواو بكات لە بەدەستهێنانی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا، ئەو كات نیمار بەهۆی زۆری بۆندەكەو پێداگری باوكی لە رۆیشتنی لە بەرشەلۆنە رایگەیاند، نامەوێت لە سێبەری میسیدا یاری بكەم.. لە ئێستاشدا راپۆرتە وەرزشیەكان باس لەوە دەكەن ناسر خلیفی سەرۆكی یانە فەرەنسیەكە چاوی لە بەدەستهێنانی 300 ملیۆن یۆرۆیە.