کاندیدی یەکێتی بۆ پۆستی وەزارەتی داد یەکلایی بووەتەوە
عێراق 22/06/2019
چاو‌دێر
پەرلەمانتارێکی یەکێتی
نیشتیمانیی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت کاندیدیان بۆ پۆستی وەزارەتی
داد یەکلایی کردووەتەوە و سەرجەم فراکسیۆنەکانیش دەنگی پێ دەدەن، ئەویش "حاکم فاروق"ـە و خەڵکی کەرکوکە.
هه‌رێم كه‌مال ئاغا په‌رله‌مانتاری
یه‌كێتیی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران به ماڵپەڕیSNNی ڕاگه‌یاندووە: "هه‌رچه‌نده بڕیار بوو كاتژمێر 11ی پێشنوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ
كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ده‌ست پێ بکات و بڕگه‌ی یه‌كه‌می خشته‌ی كاریش
بریتی بوو له ده‌نگدان به چوار وه‌زاره‌ته به‌تاڵه‌كه‌ی حكومه‌تی عێراق، به‌ڵام
له دوای كۆتاییهاتنی كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كان، بڕگه‌ی ده‌نگدان
له‌سه‌ر چوار وه‌زاره‌ته به‌تاڵه‌كه‌ی حكومه‌تی عێراق بۆ كاتێكی نادیار دوا خرا".
وتیشی: "ڕێكکه‌وتن و لێتێگه‌یشتنی
باش له نێوان یه‌كێتی و پارتی هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌و پرسه و كاندیدی پڕۆفیشناڵ بۆ
پۆستی وه‌زاره‌تی داد دیاری كراوه كه كۆده‌نگیی ته‌واوی فراكسیۆنه‌كانی له‌سه‌ره".
به گوێره‌ی زانیارییەکانی
ئەو ماڵپەڕە، تاكه كاندیدی وه‌زاره‌تی داد بریتییه له"حاكم فاروق" كه
خه‌ڵكی شاری كه‌ركوكه و هه‌موو فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان ده‌نگی بۆ ده‌ده‌ن.