تۆپی پێی بەرازیل ئەفسانەیەكی لەدەست دا

وەرزش 30/04/2019

چاودێر: خۆزێ رۆدریگێز نیتۆ، ئەستێرەی پێشووی تۆپی پێی هەڵبژاردەی بەرازیل و یانەی فلامینگۆ شەوی رابردوو لەتەمەنی 69 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.
نیتۆی لەدایكبووی ساڵی 1949، بەدرێژایی هەفتەی رابردوو لە نەخۆشخانەیەكی ریۆدی جانیرۆ دەمایەوە، پاش ئەوەی جەڵدە لێی دابوو.
نیتۆ یەكێك بوو لە كارەكتەرە سەرەكییەكانی هەڵبژاردەی بەرازیل لە مۆندیالی 1978ی ئەرجەنتیندا.