رێكەوتێكی سەیر لە پریمەرلیگەوە

وەرزش 24/04/2019

فیفتی بە فیفتی..
چاودێر: رێكەوتێكی سەیر لە ریزبەندیی خولی ئینگلتەرادا دەبینرێت، كە ئەویش ژمارەكانی یانەی واتفۆردە.
واتفۆرد كە شەوی رابردوو بە گۆڵێك لەگەڵ وێستهام یەكسان بوو، كۆی خاڵەكانی گەیاندە 50 خاڵ، لەهەمانكاتدا تاكو ئێستا 50 گۆڵی هەیە و 50 گۆڵیشی لێكراوە.
ئەم وەرزە واتفۆرد ئاستێكی بەرزی پێشكەشكردووە، لەپلەی حەوتەمی ریزبەندیی پریمەرلیگدایە، واتە باشترین یانەیە لەدوای شەش یانە گەورەكەی ئینگلتەرا "لیڤەرپول، مانچستەر سیتی، تۆتنهام، چێڵسی، ئارسناڵ و مانچستەر یونایتد".