چالاكوانێك: به‌ده‌یان گۆڕی به‌كۆمه‌ڵ له‌بیابانی سه‌ماوه بوونی هه‌یه
عێراق 17/04/2019
چاو‌دێر: دوای دۆزینه‌وه‌ی گۆڕێكی به‌كۆمه‌ڵی ئه‌نفالكراوانی كورد، كه زیاتر له سه‌د رووفاتی تێدایه، چالاكوانێك ئاشكرایده‌كات، له‌بیابانی سه‌ماوه له‌باشوری عیراق به‌ده‌یان گۆڕی به‌كۆمه‌ڵ بوونیان هه‌یه.
ئه‌حمه‌د ئه‌عیش، چالاكوان له‌سنوری پارێزگای موسه‌نا، ده‌ڵێت: رژێمی به‌عس به‌ده‌یان هه‌زار هاووڵاتی كوردی بێتاوانی ده‌هێنایه سنوری بیابانی سه‌ماوه‌و له‌نوگره سه‌لمان جێگری ئه‌كردن.
وتیشی: به‌شی زۆریان له‌برسان ده‌مردن یان گوللــه‌باران ده‌كران، یان هه‌ر مه‌به‌ستێكی تر.
رونیشكرده‌وه: زیندانی نوگره سه‌لمان شوێنی گه‌وره‌ترین تاوانه‌كانی به‌عسه، كه هه‌ركاتێك كه‌سێك له‌و هاووڵاتیه بێتاوانه كوردانه ده‌مردن له‌وێ له‌ناو گۆڕی به‌كۆمه‌ڵ كۆده‌كرانه‌وه‌و دواتر به‌خۆڵ بانیان ده‌درا.
جه‌ختیكرده‌وه: ئه‌ركه له‌سه‌ر حكومه‌تی عیراق پشكنین له‌ته‌واوی بیابانی سه‌ماوه بكات، له‌سنوری نێوان عیراق – سعودیه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌هه‌زاران هاووڵاتی كوردی بێ‌تاوان له‌ناو گۆڕی به‌كۆمه‌ڵ نێژراون.
له‌باره‌ی ئه‌نفاله‌وه ئه‌و چالاكوانه باسی له‌وه‌كرد: ئه‌نفالی كورده‌كان، تاوانێكه ده‌رحه‌ق به‌ته‌واوی خه‌ڵكی عیراق، بۆ هه‌میشه له‌مێژووی ره‌شی حكومه‌تی عیراق ده‌مێنێته‌وه، بۆیه پێویسته ئه‌و گۆڕه به‌كۆمه‌ڵانه هه‌ڵبدرێنه‌وه‌و قه‌ره‌بووی كه‌سوكاره‌كانیان بكرێنه‌وه‌و له‌هه‌موو روانگه‌یه‌كه‌وه هه‌وڵی ساڕێژكردنی برینه‌كانیان بدرێت.