به‌وێنه‌ .. شوێنێكی نهێنی داعش ئاشكرا ده‌كرێت

عێراق 11/04/2019


چاودێر: هێزه‌كانی سوپای عیراق له‌به‌رزاییه‌كانی حه‌مرین شوێنێكی نهێنی داعش ئاشكرا ده‌كه‌ن، كه‌ شوێنی بڵاوكراوه‌و نوسراوه‌ نهێنیه‌كانی داعش بووه‌.

سه‌رچاوه‌یه‌كی هه‌واڵگری سوپای عیراق به‌ چاودێر"ی راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ هێزه‌ ئه‌منیه‌كان له‌به‌رزاییه‌كانی حه‌مرین كه‌ره‌سته‌كانی ده‌زگای رۆژنامه‌نووسی نه‌با ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه‌.

وتیشی: چاپه‌مه‌نی و كه‌ره‌سته‌ی نوسینی رۆژنامه‌و سیدی و چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی تێدا بووه‌.