ڤیدیۆ: پانینكا شكستخواردووەكان

وەرزش 24/03/2019

چاودێر: 

دەربارەی پانینكا:
یاریی كۆتایی جامی نەتەوەكانی ئەوروپای 1976 لەنێوان ئەڵمانیای خۆرئاوا و چیكۆسلۆڤاكیادا بەیەكسانبوون كۆتایی دێت و دەچێتە لێدانی یەكلاكەرەوە، ئەنتۆنین پانینكای هێرشبەری هەڵبژاردەی چیكۆسلۆڤاكیا بە لێدانی پەناڵتییەك هەمووان توشی سەرسوڕمان دەكات.
"پانینكا" كە ئێستا تەمەنی گەیشتۆتە 70 ساڵ، لەبری ئەوەی وەك هاوڕێكانی لێدانێكی بەهێز ئاڕاستەی گۆڵەكە بكات، بەپێچەوانەوە تۆپەكە بە بەرزی و بە هێواشی ئاڕاستەی ناوەڕاستی گۆڵەكە دەكات لەكاتێكدا سیپ مایەری گۆڵچیی ئەڵمانیا خۆی بۆ لای چەپ هەڵدەدات. 
پانینكا و هەڵبژاردەی چیكۆسلۆڤاكیا توانییان لێدانە یەكلاكەرەوەكان لەبەرژەوەندیی خۆیان كۆتایی پێ بێنن و ببنە پاڵەوانی ئەوروپا.
تۆماركردنی ئەم گۆڵە، بووە سەرەتایەك بۆ مێژوویەكی نوێ لە شێوازی جێبەجێكردنی "پەناڵتی"، كە تاكو ئێستایش لەلایەن یاریزانانەوە دوبارە دەكرێتەوە.