مەغریب ملیۆنێك دۆلار دەداتە ئەرجەنتین.. نیوەی بۆ میسییە

وەرزش 04/03/2019

چاودێر: یەكێتیی تۆپی پێی مەغریب بڕی یەك ملیۆن دۆلاری داوەتە ئەرجەنتین لەپێناو یارییە دۆستانەكەی نێوانیان كە بڕیارە 26ی ئەم مانگە لە شاری تەنجە ئەنجامبدرێت.
راپۆرتە رۆژنامەنوسییەكان ئاماژە بەوەدەكەن، لەكۆی ئەو بڕە پارەیە 500 هەزار دۆلاری بەتەنها دەدرێت بە لیۆنێل میسی ئەستێرەی یانەی بەرشەلۆنە، ئەگەر بێتوو بەشداریی لە یارییەكەدا بكات.
ئەمە لەكاتێكدایە تاكو ئێستا روون نییە میسی بەشداری دەكات یاخود نا، چونكە هێشتا بەرەسمی لە بڕیاری وازهێنانەكەی لە یاریی نێودەوڵەتی پەشیمان نەبۆتەوە.