ریاڵ مەدرید وادەی یەكلاكردنەوەی گرێبەستەكەی هازارد ئاشكرادەكات

وەرزش 25/02/2019

چاودێر: رۆژنامەی ماركا ئاماژە بەوەدەكات كە زۆر قورسە ئیدارەی یانەی چێڵسی ئەم هاوینە دەستبەرداری هیچ یاریزانێكیان ببن، بەوپێیەی سزایەكی قورسیان لەلایەن ویفاوە بەسەردا سەپێنراوە و ناتوانن هیچ یاریزانێكی نوێ بێننە ریزەكانیانەوە. 
رۆژنامەكە ئاماژە بەوەشدەكات كە یانەی ریاڵ مەدرید هیچ پەلەی نییە لە گواستنەوەی هازارد، بەوپێیەی فینیسیۆس جۆنیۆر رۆژ بە رۆژ ئاستی لەبەرزبونەوەدایە و بڕیاریشە هاوینی داهاتوو بەهرەمەندێكی دیكە بگاتە یانەكە ئەویش رۆدریگۆی بەرازیلییە. بۆیە هەموو ئاماژەكان بۆ ئەوەدەچن كە هاوینی 2020 گرێبەستەكەی ریاڵ مەدرید و هازارد سەربگرێت.