دەزانن كێ زۆرترین هەلی گۆڵكردنی لە چامپیۆنس لیگدا لەدەست داوە؟

وەرزش 24/02/2019

چاودێر: سادیۆ مانی هێرشبەری سەنیگالی یانەی لیڤەرپول تاكو ئێستا زۆرترین هەلی لەم وەرزەی چامپیۆنس لیگدا لەدەستداوە. 
مانی لە یاریی یانەكەیان بەرامبەر بایرن میونشن هەلێكی تەواوی گۆڵكردنی لەدەست دا، بەمەیش ژمارەی ئەو هەلای لەدەستی داون بۆ تۆماركردنی گۆڵ گەیشتە هەشت هەلی زێڕین. 
ئەمەیش لەكاتێكدایە ئەستێرە سەنیگالییەكە ئەم وەرزە تەنها یەك گۆڵی لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپادا تۆماركردووە و 12 گۆڵیشی لە پریمەرلیگ هەیە. لەدوای سادیۆ مانی، كیلیان ئێمباپێ زۆرترین هەلی لەدەست داوە "شەش جار".