بە ڤیدیۆ نیو دەرزەن گۆڵەكەی مانچستەر سیتی ببینە.. ئەگوێرۆ گەیشتەوە بە شیرەر

وەرزش 11/02/2019

چاودێر: لەهەفتەی 26ی خولی ئینگلتەرادا یانەی مانچستەر سیتی لەنێو یاریگای خۆیدا بە شەش گۆڵی بێ بەرامبەر یاریی لوتكەی لە چێڵسی بردەوە.
سێرجیۆ ئەگوێرۆ پاڵەوانی یارییەكە بوو، توانی سێ گۆڵ تۆماربكات. بەمەیش ژمارەی هاتریكەكانی لە پریمەرلیگدا كرد بە 11 هاتریك و گەیشتەوە بە ژمارە پێوانەییەكەی ئالان شیرەری ئەفسانەی یانەی نیوكاسڵ.
بەم بردنەوەیە مانچستەر سیتی بەشێوەیەكی كاتی پێشەنگیی ریزبەندیی لە لیڤەرپول وەرگرتەوە بە جیاوازیی گۆڵ. ئێستا هەریەكەیان 65 خاڵیان هەیە، بەڵام لیڤەرپول یارییەك كەمتری كردووە.