ئیمزا بۆ ده‌ركردنی هێزه‌ بیانیه‌كان كۆده‌كرێته‌وه‌

عێراق 09/02/2019


چاودێر: زیاتر له‌ 70 ئیمزا بۆ ده‌ركردنی هێزه‌ بیانیه‌كان به‌تایبه‌ت ئه‌مریكا له‌عیراق كۆده‌كرێته‌وه‌.

محه‌مه‌د ته‌قی ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئه‌من و به‌رگری عیراق رایگه‌یاندوه‌:" ئه‌گه‌ر حكومه‌تی عیراق هه‌ڵوێستێكی روونی له‌سه‌ر ده‌ركردنی هێزه‌كانی ئه‌مریكاو هێزه‌ بیانیه‌كانی تر له‌عیراق نه‌بێت ئه‌وه‌ په‌رله‌مان خۆی ئه‌و كاره‌ ده‌كات".

رونیشكردوه‌ته‌وه‌:" له‌ئێستادا ره‌شنووسی  پڕۆژه‌ یاسای كردنه‌ ده‌ره‌وه‌ی هێزه‌ بیانیه‌كان له‌عیراق له‌ئاماده‌كردندایه‌".

باسیله‌وه‌شكرد: سه‌رۆكایه‌تی هێزه‌ هاوبه‌شه‌كانی عیراق له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژی داهاتوودا ئامارێك له‌سه‌ر بوونی هێزه‌ بیانیه‌كان راده‌ستمان ده‌كات".