بانكی رافیدەینی عیراق پێشنەی خانەنشینان خەرج دەكات

عێراق 22/01/2019


بانكی رافیدەینی عیراقی بڵاویكردەوە پیشنەیەكی نوێ بۆ خانەنشینانی سەربازی و مەدەنی خەرج دەكات و پارەكەش لەرێگەی ئامێری ئەلیكترۆنی گرین كارتەوە وەردەگیرێت
ئۆفیسی راگەیاندنی بانكی رافیدەین لە راگەیاندراوێكدا بڵاویكردوەتەوە پیشنەیەكی دیكەی دووهێندەو سێ هێندە بۆ1552 خانەنشینی مەدەنی و سەربازی خەرجدەكرێت 
ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە پێشینەی دووهێندەو زیاتر بەگۆێرەی خەمڵاندنی خانەنشین دەبێت كە بڕی پارەكە لە نێوان 3 بۆ 7 ملیۆن دینارە بۆ هەر خانەنشینێك.
بەگۆێرەی راگەیاندراوەكە پارەی پێشینەكە لە رێگەی ئاگاداركردنەوەی خانەنشینەكە بە نامەێك ئاگاداردەكرێتەوە بۆ وەرگرتنی پێشینەكەی بەو مەرجەی سەرجەم رێوشۆێنە یاسایەكانی تەواوكردبێت 
تەئكیدیشی كردەوە پارەكە لەرێگەی ئامێری ئەلیكترۆنیەوە دابەشدەكرێت.