دیبالا ریاڵ مەدرید و ئینتەرمیلان دەدات بەیەكدا

وەرزش 15/01/2019

چاودێر: پاولۆ دیبالای ئەستێرەی ئەرجەنتینی ململانێیەكی توندی خستۆتە نێوان هەردوو یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی و ئینتەرمیلانی ئیتاڵییەوە. 
هێرشبەرەكەی یوڤنتۆس بۆتە جێگەی سەرنجی یانە گەورەكانی ئەوروپا، بەڵام یانەكانی ریاڵ مەدرید و ئینتەرمیلان بەڕەسمی دەستیان بە هەوڵەكانیان كردووە بۆ گواستنەوەی. 
رۆژنامەی تۆتۆ سپۆرتی ئیتاڵی ئاماژەی بەوەكردوە فلۆرینتینۆ پیرێزی سەرۆكی یانەی شاهانە دەیەوێت دیبالا بكاتە جێگرەوەی كریستیانۆ رۆناڵدۆ كە هاوینی رابردوو ریزەكانی یانەكەی بەرەو یوڤی جێهێشت.