ڤیدیۆ: بردنەوەی بەرشەلۆنە و گەیشتنی میسی بە ژمارە 400

وەرزش 14/01/2019

چاودێر: یانەی بەرشەلۆنە بردنەوەیەكی دیكەی لە خولی ئیسپانیادا بەدەستهێنا و لیۆنێل میسی ئەستێرەی یانەكەیش ژمارەی گۆڵەكانی لە مێژووی خولەكەدا گەیاندە 400 گۆڵ.
دوێنێ یەكشەممە لە هەفتەی 19ی لالیگادا بەرشەلۆنە لەنێو یاریگای خۆیدا 3-0 لە یانەی ئەیباری بردەوە و بە كۆكردنەوەی 43 خاڵ سەرباری مانەوەی لە لوتكەی ریزبەندیی توانی پارێزگاریی لە جیاوازیی خاڵەكانی بكات لەگەڵ ركابەرەكانیدا.
لویس سوارێز دوو گۆڵی تۆماركرد و گۆڵەكەی دیكەش لیۆنێل میسی تۆماریكرد، كە بەمەیش ژمارەی گۆڵەكانی 400 گۆڵ لەمێژووی لالیگادا، ئەو ریكۆردەی هیچ یاریزانێك نەیتوانیوە پێی بگات.