ئەمریكا بەرپرسە لە بەرزبوونەوەی رێژەی شێرپەنجە لە عیراق

عێراق 08/12/2018


سایتی كاونتر بەنج ی ئەمریكی لە راپۆرتێكیدا بڵاویكردوەتەوە ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا هۆكارە لە بەرزبونەوەی نەخۆشی شێرپەنجە بەرێژەی 600% لە عیراق 
ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە ئەمریكا زیاتر لە 970 مووشەك و بۆمبی هەوێنكراوی بەمادەی یۆرانیۆو لە عیراق بەكارهێناوە .
بەگۆێرەی ئەو راپۆرتە پاش كەمتر لەتێپەربوونی 10 ساڵ بەسەر ئەو جەنگدا لێكەوتە تەندروستیەكانی ئەو بۆمب بارانكردنی عیراق دەركەوتوە.
بەگۆێرەی راپۆرتەكە ئاكامی ئەو بۆمبانە لەسەر عیراق تۆقێنەرە و پزیشكە عیراقییەكان بە مەرگی سپی ناویان بردوە بەتایبەتی نەخۆشی شێرپەنجەی خۆێن كە لە پاش شەڕی 1990 بەشێوەیەكی بەرچاو گەشەی كردوە 
لە راپۆرتەكەدا ئاشكرا كراوە لە ساڵی 1990 واتە لە شەری كەنداو رێژەی نەخۆشیەكانی شێرپەنجە بە رێژەی 600% لە عیراق زیادی كردوە رەوشەكە زیاتر ئاڵۆزبو بەهۆی گەمارۆ ئابوریەكان و پەراوێزخستنی نێودەوڵەتی عیراقەوە.
دكتۆر جواد عەلی پسپۆر لە نەخۆشیەكانی شێرپەنجە باسی لەوە كردوە تەپ وتۆزی بیابانەكان مەرگ دەهێنن بۆ هاوڵاتیانی عیراق و بەگۆێرەی لێكۆڵینەوەكان زیاتر لە 40% دانیشتوانی بەسرە دووچاری نەخۆشی شێرپەنجە دەبن و ئەو دەڵێت ئێمە لە هێرۆشیمایەكی دیكە دەژین.