چاودێرێكى سیاسی: ئه‌مه‌ریكا مه‌شق و راهێنان به‌ داعش ده‌كات

عێراق 06/12/2018

 

بابان – ئاژانسه‌كان:

چاودێرێكى سیاسی رایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ ئەمریكییەكان لە بنكە سەربازییەكانی خۆیان لە نزیك سنورەكانی عێراق و سوریا مەشق و ڕاهێنان بە چەكدارانی داعش دەكەن.
ووته‌كه‌ى ئه‌م چاودێر، ئاژانسه‌كانى هه‌واڵی عیراقی به‌خۆیه‌و سه‌رقاڵكردووه‌، به‌تایبه‌تى پاش ئه‌وه‌ى كه‌ هه‌فته‌كانى رابردوو هه‌مان ده‌نگۆ هه‌بوو كه‌ ئه‌مه‌ریكا به‌ په‌راوێزخستنى ناوچه‌ سنوورییه‌كانى نێوان عیراق و سووریا و قه‌ده‌غه‌ركدنى فڕین به‌سه‌ر ئه‌و ناوچانه‌، جارێكى تر بیه‌وێت پاڵ به‌ داعشه‌وه‌ بنێت بێنه‌وه‌ نێو خاكی عیراق.
(ئال بەشارە) كه‌ چاودێرێكى  سیاسی عێراقییه‌، بە ئاژانسی (ئەلمەعلومە) ی ڕاگەیاندوه‌، بنكە سەربازییەكانی ئەمریكا لە نزیك سنورەكانی عێراق و سوریا، گەشتی ئاسمانییان لەو ناوچانە قەدەغە كردووه‌بۆیه‌ هیچ كه‌س نازانێت چی له‌م قه‌ده‌غه‌كردنانه‌ رووده‌دات جگه‌ له‌وه‌ى گومانێكی گه‌وره‌ هه‌بێت مه‌شق و راهێنان به‌ داعش بكات.

ده‌شڵێت: زانیارییەكانی ڕووسیا و عێراق پیشان ئەوە دەدات، ئەم بنكە سەربازییانە هاوكاری تیرۆریستان دەكەن و بوونەتە شوێنی مەشق و ڕاهێنان بە ئەندامانی ئه‌و رێكخراوه‌ تێرۆریستییه‌.

سه‌رچاوه‌: سایتى (صوت العراق)