پەرلەمان دەنگ دەدات بۆ تەواوكردنی پێكهاتەی حكومەتی عیراق

عێراق 04/12/2018


بریارە ئەمرۆ سێشەممە ئەنجومەنی نۆێنەرانی عیراق شازدەهەمین دانیشتنی خۆی ئەنجام بدات بەمەبەستی دەنگدان بۆ تەواوكردنی پێكهاتەی كابینە وەزاریەكەی حكومەتی عیراق 
سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نۆێنەرانی عیراق لە راگەیاندراوێكدا بڵاویكردوەتەوە : خشتەی كارەكانی ئەمرۆ پەرلەمان بریتی دەبێت لەسەر بابەتی گفتوگۆكردنی گشتی سەبارەت بە پێكهێنانی لیژنەیەك بۆ لێكۆڵینەوەكردن لەسەر پشكپشكێنە لە دابەشكردنی ووزە .
ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە بەشێكی دیكەی دانیشتنەكەی ئەمرۆی پەرلەمان تایبەت دەبێت لەسەر دەنگدان بۆ تەواوكردنی پێكهاتە وەزاریەكەی كابینەكەی عادل عەبدولمەهدی بریاریشە دانیشتنەكە كاتژمێر 12ی نیوەرۆ دەستپێبكات.