چەند سەرکردەیەکی عێراقی قاسم سلێمانی توڕە دەکەن

عێراق 12/11/2018

چاودێر- ئاژانسەکان:

بەهۆی ناكۆكیە سیاسیەكانەوە تا ئێستا عادل عەبدولمەهدی نەیتوانیوە كابینەی حكومەتەكەی تەواو بكات و ناچار بوە پەنا بەرێتە بەر سەرۆك كۆمار و سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق تا فشار بخەنە سەر سەدرو عامری بەمەبەستی رێككەوتن لەسەر یەكلایكردنەوەی كاندیدانی بەرگری و وناوخۆ.
بەگوێرەی سەرچاوەكان لەماوەی رابردوودا ناكۆكیەكانی نێوان سەدرو عامری فراوانتربوە لەسەر كاندیدكردنی فالەح فەیاز سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی بۆ پۆستی وەزیری ناوخۆ.
سەدر دژی كاندیدكردنی فەیازە چونكە فەیاز بەپیاوی ئێران دەزانێت و لەبەرامبەریشدا عامری پشتیوانی فەیاز دەكات. 
رۆژی هەینی رابردووش كۆبونەوەكەی نێوان سەدرو عامری كە لە شاری نەجەف بەرێوەچوو بەبێ هیچ ئەنجامێك كۆتایی هات ، ئەوەش قاسم سولێمانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی ئێرانی توڕە كردوە كە پشتیوانی لەكاندیدكردنی فەیاز دەكات بۆ پۆستی وەزارەتی ناوخۆ. 
لەلایەكی دیكەشەوە بەگۆیرەی چەند سەرچاوەیەك سەلیم جبوری چانسی وەرگرتنی پۆستی وەزارەتی بەرگری زیاترە ،هەرچەندە ئەیاد عەلاویش خوازیاری وەرگرتنی ئەو پۆستەیە.
پەرلەمانتار ئەحمەد مەشەهدانی لە فراكسیۆنی فەتح رایگەیاند: تا ئێستا هیچ كاندیدێك بۆ پۆستی وزەزارەتی ناوخۆو بەرگری یەكلای نەكراوەتەوە ،تەئكدیشی كردەوە فەتح سورە لەسەر كاندید كردنی فەیاز بۆ پۆستی وەزیری ناوخۆ.
سەبارەت بە وەزیری بەرگریش رایگەیاند: زیاتر لە 5 كاندید هەیە بۆ وەزیری بەرگری لەوانەش پەرلەمانتار ئەحمەد جبوری و سەلیم جبوری لە پارێزگای نەینەوا