پاشای ئەڵماس دۆزرایەوە.. تەمەنی 350 ملیۆن ساڵە

جیهان 11/11/2018



بابان – ئاژانسەكان:

لە (یاقوتیا)ی روسیا، گەورەترین ئەڵماس لە كانێكدا دەدۆزرێتەوە، كە بەپێی راپۆرتی پسپۆڕان و زانایانی جیۆگرافی و شارەزایانی كانە ئەڵماسەكان، تەمەنی ئەو ئەڵماسە گەورەیە دەگەڕێتەوە بۆ 350 ملیۆن ساڵ بەر لەئێستا.
كۆمپانیای (الروسا)ی روسی، كە تایبەتە بە هەڵكەندن و دەرهێنانی ئەڵماس لە كانە قوڵەكانی چینەكانی زەویدا، رایگەیاند كە كۆمپانیاكەیان توانیویانە گەورەترین قەبارەی ئەڵماس بدۆزنەوە كە جۆرەكەی بریتییە لە ئەڵماسی زەردی شین باوی ڕون، كە هەشت لای هەیەو كێشەكەی 51.49 قیراتە و بارستاییەكەشی (15 بە 23 بە 23) ملیگرامە.
كانە ئەڵماسی (فێرخنی) كە ساڵی 1956 وەك كانە ئەڵماسێك دۆزرایەوە، ئەو كانەیە كە (پاشای ئەڵماس)ی تێدا دۆزراوەتەوە، ئەو كانە چەندین ساڵ هەڵكەندن تێیدا وەستابوو، بەڵام ڤلادیمێر پوتین)ی سەرۆكی روسیا، مانگی ئۆكتۆبەری ساڵی پێشوو بڕیاریدا كە هەڵكەندن لەو كانە ئەڵماسە دەستپێبكاتەوە.

سەچاوە: سایتی (روسیا الیوم)